شههلا سۆفی- زاری كرمانجی:
هەوڵەکانی ڕزگارکردن بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ڕزگاربووان لە داروپەردووەکان دوای ئەوەی شەوی سێشەممە بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای کومامۆتۆی گرتەوە.
ئەم بوومەلەرزەیە زیانی بە ڕێگاوبان و باڵەخانەکان گەیاندووە، تۆڕەکانی شەمەندەفەری داخستووە و هەزاران کەسی ناچار کردووە بچنە شوێنەکانی پەناگە.کوژرانی ١٣ کەس پشتڕاستکرایەوە، ئۆپەراسیۆنی گەڕان بەدوای کەسانی بێسەروشوێندا بەردەوامە
سه ڕۆک وه زیرانی ژاپۆن سانای تاکایچی سه ڕه خۆشی خۆی بۆ بنه ماڵه ی قوربانییان ده ڕبڕی و سوپاسی به ڕده وامی هه وڵه کانی فریاگوزاری وڵاته که ی کرد.دەزگای کەشناسی ژاپۆن لە سەرەتادا قەبارەی بوومەلەرزەکەی بە 7.1 دانا و ناوەندی بوومەلەرزەکەی لە قووڵایی 10 کیلۆمەتردایە و نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە باشووری شاری کومامۆتۆوە دوورە.
دواتر لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا بوومەلەرزەکەی بە پلەی ٦.٨ دانا.
































































