زاری كرمانجی
هێلین هەڤاڵ جەوهەر، لە دایكبووی 2005 دانیشتووی شاری هەولێر، وەك كچە كوردێك لە یەكێك لە بەناوبانگترین پەیمانگای پزیشكی فنلندی لەووڵاتی فنلندا وەرگیراوە.
هەڤاڵ جەوهەر باوكی هێلین، بە زاری كرمانجی گووت : ” كچەكەم دوو ساڵی خوێندنی بنەڕەتی لە قوتابخانەیەكی شاری سۆران تەواو كرد، دواتر لە هەولێر درێژەی بە خوێندنەكەی دا ئینجا ڕوومان لە دەرەوەی ووڵات كرد، هێلین تووانی قۆناغەكانی ناوەندی و ئامادەیی بەشی زانستی لە ووڵاتی فنلندا بەسەركەوتوویی تەواو بكات، ئێستاش شانازی دەكەم كە كچەكەم وەك كچە كوردێكی هەرێمی كوردستان لەم زانكۆ بەناوبانگە وەرگیراوە، هیوادارم بتوانێت سەركەوتووانە ئەم قۆناغەی زانكۆ تەواو بكات و خزمەتێك بە گەلەكەی و مرۆڤایەتی بكات.
دەشڵێت: ” پەیمانگای پزیشكی فنلندی لەووڵاتی فنلندا، بە یەكێك لە ڕێزبەندی باشترین شوێنەكان دادەنرێت بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت لە سیستەمێكی تەندروستی پێشكەوتووی وەك فینلەندا بڕوانامەی كەرتی تەندروستی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنن.
زانكۆی توركو بۆ زانستە كارەكییەكان (Turku University of Applied Sciences)ئەمە یەكێكە لە گەورەترین و پێشەنگترین زانكۆكانی زانستە كارەكییەكان (UAS) لە وڵاتی فینلەندا، كە دەكەوێتە شاری توركو (Turku) لە باشووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتە.
شێوازی خوێندن: سیستەمی خوێندن لێرە زیاتر پراكتیكی و كارەكییە (Applied)، واتە قوتابییان ڕاستەوخۆ ئامادە دەكات بۆ بازاڕی كار و بەشداری لە پڕۆژە ڕاستەقینەكانی كەرتی تەندروستیدا دەكەن.
پێگەی ئەكادیمی: ئەم زانكۆیە خاوەن كەمپەسێكی پێشكەوتووە و لەسەر ئاستی ئەوروپا بە كوالیتی بەرزی فێركردن و توێژینەوەی زانستی ناسراوە.
































































