زاری کرمانجی
ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان کرد.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی کردۆتەوە، لە دیدارەکەدا، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی دەستەکەیان لە ماوەی ڕابردوودا خستەڕوو. لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی بەهێزترکردنی هاوئاهەنگی و هاریکاری نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی کرا.
سەرۆکی حکومەت وێڕای دووپاتکردنەوە لە پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە هەموو جۆرەکانییەوە، ئامادەییی حکومەتیشی بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکاری و هاوئاهەنگییەک لەگەڵ دەستەی دەستپاکی لەپێناو درێژەدان بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دووپات کردەوە.
































































