مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕایگەیاند كە بەرپرسانی ئیدارەكەی تا ئێستا لە گفتوگۆدان لەگەڵ ئێران بۆ چارەسەری دیپلۆماسی، دەشڵێت “ئەگەر ئەنجامی نەبێت؛ئامادەین پارچە پارچەیان بكەین؛.”
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە كۆشكی سپی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانانی سەبارەت بە ئێران ڕاگەیاند “دەتوانین بەردەوامیین لە ڕێگەی سەربازی و پارچە پارچەیان بكەین، دەتوانین ئەمە خێراتر ئەنجام بدەین و ڕەنگە ئەمەش بكەین. یان دەتوانین گفتوگۆیان لەگەڵ بكەین، كە ئێستا خەریكین ئەوە دەكەین.”
ترەمپ ئاماژەی بەوەش كرد “هەریەك لە جێگری سەرۆكی ئەمەریكا جەی دی ڤانس و وەزیری دەرەوە ماركۆ ڕوبیۆ لەگەڵ بەرپرسانی تر لە گفتوگۆدان لەگەڵ بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران.”
ترەمپ ئاشكراشی كرد كە ئێستا بڕیاری هێرشی ئاسمانی توندی بۆ سەر ئێران نەداوە.
































































