نووسینەوەی د.مەقسود ئیسماعیل
مام حەسەن و گەلاوێژی کچی لە ژوورەوە دانیشتن و نانیان دەخوارد هەفتەیەک بوو بەسەر چونی کۆچی دوایی ژنی مام حەسەن پاشان مام حەسەن ووتی کچم چایەکم بۆ تێکە پاش چاخواردنەوە ووتی کچەکەم ئەوڕۆ بۆ ڕاو دەرۆم بەلکو شتەکم بە دەست بکەوی تفەنگەکەشم بدێ بۆ کێوی گرتن هەر چەندە سەرماشە ورشەی با دێت بەلام چبکەم دەبێت هەر بچم بەلکو خواردنی ئێوارە پەیدا بکەم کچەکە ووتی بابە مەچوو ئێوارێ شتەک هەر دەبیت بخۆین مام حەسەن ووتی چۆن دەبێت کچم دەچم بوو بوو نەبوو نەبوو کچە ووتی باشە بابە مام حەسەن بەرێکەوت لەو کاتە گەلاوێژ جلەکانی باوکی دەشوشت کە مانگێک بوو نەشورابوو لەبەر تازیە لەو کاتە ژنێک لە دەرگای دا کە ژنەکی مەکربازبوو زۆر شەیتان بوو ووتی گەلاوێژ کچم کوی چاکی ئەوە چ دەکەی گەلاوێژ ووتی جلەکانی باوکم دەشۆم جلەکای خۆمیش دەشۆم بەخۆت دەزانی لەمێژە کۆرمان نەکردییە ژنەکە ناوی مامز بوو کە ئەی ویست کچە لە خشتە ببات ووتی کچم ئەوجا بە مندارەکی وەکی تۆ کو دەتوانی ئەو هەموو جلکانە بشۆی ماندی دەبی و نەخۆش دەکەوی کچە ووتی پلکە مامز چ بکەم کەسم هەیە بۆم بشوا وتی کچم گەلاوێژ برێ باوکت بەلکو ژنەکی تر بینیت و ئەتوش بەخێو دەکات مالەکەش بە خاوێنی رادەگری ئەتوش ئیسراحەت دەکەی ئەویش ووتی ئەوجا کەس میرد بە باوکم ناکات ووتی ئەگەر ئەو ژن بێنی ژن زۆرن ووتی باشە ئێوارێ بێتەوە بە باوکم دەلێم بەلکو ژن بێنێ مامز رۆیشت بوو ئێوارێ مام حەسەن گەراوە مالەوە کێویەکی گرتبوو ئێواری بەخۆی و کچەکەی لێیا نا بەلام زۆر ماندوو بوو پاشان چونە سەر نان خواردن گەلاوێژ ووتی بابە زۆر ماندی بووم هەموو لەشم دێشی ئەمرۆ هەموو جلەکانی تۆ و خۆشم شوشتییە مام حەسەن ووتی کچم ئەوجا لۆ دەت شوشت.
گەلاوێژ ووتی بابە ئەوجا کێ هەیە بشوات ووتی کچم بەخۆم دەم شوشت گەلاوێژ ووتی بابە ئەوجا چۆن دەبێت خۆت بشۆی مام حەسەن ووتی کچم سەدەها کەس لێی قەومایە هەر بەخۆی خواردن لێ دەنێت و جلو بەرگی خۆی دەشوات و پینە دەکات خۆ هەر ژن ئەمە ناکات وە بەخۆم ئیشی ناومال دەکەم هەتا ئەتوش گەورەدەبیت ئەوجا تۆ ئیشەکە بکە گەلاوێژ ووتی بابە من ئیشەکی تری بۆ دەبینمەوە ووتی چییە؟ ووتی ژن بێنە ووتی بەلێ ژن ووتی کچم هێشتا جلی دایکت لەناو بۆخچەکەدا زەرد نەبووە چۆن ژن بێنم ووتی قەیناکە ژن بێنە ووتی ئەوجا کەس هەیە مێردم پێ بکات ووتی زۆر دەبی ووتی باجلەکانی دایکت زەردبی ئەوسا ژن دەهێنم کجەکی ووتی باشە بووە شەو نوستن پاشان لۆ بەیانی مام حەسەن ووتی گەلاوێژ گەلاوێژ ئینجا گەلاوێژ لە خەو هەلسا ووتی چی یە بابە ووتی هەستە هەندەک ئاو گەرم بکە بۆ نوێژێ ئینجا هەندەک ئاوی گەرم کرد بۆ نوێژ مام حەسەن نوێژی کرد ئینجا نانیان خوارد ووتی کچم بەلکو ئەورۆش شتەکم دەست بکەوێ دەچمەوە ڕاوێ ووتی باشە بابە ئینجا مام حەسەن رۆیشت گەلاوێژ لە مال دانیشت بوو یەکسەر لە دەرگا درا مامز هاتە ژوورەوە گەلاوێژ ووتی فەرموو پلکە مامز بەخێر هاتی ووتی خێراندار بی گەلاوێژ هەستا چا لێ بنێت ووتی کچم چا لێ مەنێ تازە چایەم خواردیە ئینجا ووتی کچم گەلاوێژ ئەوە لۆ مارەکەتان ئەوەندە پیسە ووتی چیبکەم پلکە مامز هەر ئەوەندە پێرا دەگەم ووتی کچم بە باوکت ووت لۆ ژن هێنانەکە ووتی کچم باجلەکانی داکت زەردبێت لە بوخچەدا ووتی کەسیش مێردم پێ ناکە ووتی پێی بلێ من مێردی پێ دەکەم ئەگەر ژن بێنی ئەمنیش بۆ تۆ زۆر باش دەبم بە جوانی بە خێوت دەکەم وە مالەکەش بە پاکی رادەگرم ئەگەر باوکت هاتەوە پێی بلێ ژنەک هەیە مێردت پێ دەکات زۆر باشە ووتی باشە ئاخر باوکم ژن ناهێنێ هەتا جلەکانی داکم زەرد نەبی ووتی کچم هەندە گران نییە وەرە ئەمرۆ هەردوکمان لەناو جۆنی دەیهارین وەک ساواری ئینجا زەرد دەبێت بڵێ بابە جلەکان زەرد بووە ووتی باشە هەردوکیان جلەکانیان لە ناو جۆنی هەنجن هەنجن کردو مامز رۆیشت.
ئیجا ئێوارێ مام حەسەن گەراوە کە کێویەکەی گرتبوو ئەوجا بەخۆی و گەلاوێژ ئێوارێ لێیان نا دانیشتن دەستیان کرد بەخواردنی پاش نان خواردن گەلاوێژ ووتی بابە بۆ ژن ناهێنی ئەوها ماندی دەبین شتەکمان پێ ئامادەناکرێت ووتی کچەکەم نەم ووت با جلەکانی داکت زەردبیت ووتی بابە جلەکانی زەرد بوینە ها تەماشای بکە ووتی ئینجا کێ بهێنین ووتی بابە ژنەک هەیە ئەوەندە باشە ئەگەر دەیهێنی ووتی کێ یە ووتی پلکە مامز ماری لەسەری گوندیە ووتی مێرد دەکات ووتی بەلێ ووتی با سبەی بیبینین ووتی باشە ئینجا مامز هاتە ماڵیان بەیانی گەیشتنە یەک لەگەڵ مام حەسەن ووتی منیش کەسم نییە دەمەوێ مێرد بکەم ئەنگۆش مارەکی باشن کچەکەتم خۆشویست ئەوجا رێکەوتن گواستییەوە پاشماوەک مامز رۆژ بەرۆژ لەگەل گەلاوێژ خراپتر بوو دوای ماوەی یەک سال ئینجا کچێکیان بوو بەلام گەلاوێژ جوان تر بوو هەر ئەت ووت مانگی گەلاوێژە لەبەر ئەوە رەقی لێ دەبۆوە لای دادەنا وە کچەکەی خۆی خۆش دەویست هەموو جارێ کچەکەی خۆی داوەتا بە گەلاوێژی بەخێو دەکرد وەئیشی بە گەلاوێژ دەکردو ماندی دەکرد جلی پێ دەشوشت خواردنی پێ ئامادە دەکات.
بەلام کچەکەی خۆی دادەنا هیچ ئیشی پێ نەدەکرد هەردووکی پێکەوە دەناردە دارکردنی بەلام هەمووی بە گەلاوێژ هەردەگرت کچەکەی کە ناوی چاوبازبوو لە دوای گەلاوێژ دەرۆیشت قسەی پێ دەگوت جونی پێ دەدا لەو کاتەی گەلاوێژ و چاوباز وەختی مێردکردنیان بوو هەموو داخوزیکەرێک کە دەهات بۆ گەلاوێژ لای مام حەسەن بەلام مامز رازی نەدەبوو لەو کاتەی مالی موختاری هاتن بەخۆی و دە دوانزە زەلامان مام عەولاو قادرو وەسمان ومەلای گوندی بۆ داخوازی گەلاوێژ دانیشتن مەلا ووتی مام حەسەن ئەمە دەزانی بۆچی هاتین ووتی ناوەڵا ماموستاهاتین بۆ داخوازی کچەکەت گەلاوێژ بۆ کوری مام نادری موختار ووتی بابزانم کچەکەم رازی دەبیت ووتیان باشە مام حەسەن چووە لای مامز و گەلاوێژ و چاوباز مام حەسەن ووتی کچم رازی دەبی هاتینە داخوازیت بۆ قالەی کوری مام نادری موختار ووتی باشە بابە گەلاوێژ ووتی ئەگەر توو رازی بیت من رازیم بەلام مامز گوتی من گەلاوێژ بە مێرد نادەم چاوباز بە مێرد دەدەم ئەگەر دەیانەوێ مام حەسەن ووتی کچێ ئافرەت گەلاوێژ گەورەترەو لە خۆگەڕایتەوە با لە کۆڵیان کەینەوە ئەویش حورمەیە و گوناحە مامز ووتی من رازی نیم بەلام بە هەر حارەکی بوو مام حەسەن مامزی رازی کرد چۆوە لای میوانەکان ووتیان باشە رازییەو لەو کاتە مارەیان کرد ئینجا گواستیانەوە ئینجا گەلاوێژ جێگایەکی خۆشی هەبوو رزگاری بوو لەو جەهەنەمە بەڵام پاش هەفتەیەک مامز چووە ماڵی گەلاوێژ هەر لە گوندی بوو ئەنگوستیلەی بۆ بردبوو بەڵام بە ژەهری کردبوو دایە دەستی ووتی کچم کوی باشی جێگات کوە ئەلحەمدوریلا باشی وە کچم مالمان چۆل بووە لەوەتەی ئەتوو رۆیشتی گەلاوێژ ووتی وایە بە خوا جێگام زۆر خۆشە بەخۆت دەزانی مالەکی زۆر باشن لۆمن زۆرباشن مامز گوتی کچم ئەنگوستیلەم بۆ هێناوی ووتی باشە پاشان مامز رۆی ئینجا گەلاوێژ لەبەرێکردنی کە گەراوە ئەنگوستیلەکەی بزر کرد چونکە رۆژەکی قوربوو ئینجا لەو کاتە هیچی بەسەرنەهات بەڵام مامز لە ماڵ دیگوت لەناوم برد خۆ بەڵام بەسەلامەتی مایەوە لەو ماوەیە گەلاوێژو قالە بریاریاندا بچنە شارئەوجا چونە شار لەبەر ئەوەی هەموو رۆژێ مامز هەموو رۆژێ لە دەرگای دەدا ئەیوت گەلاوێژ کوی رۆژەک نەبوو دوونەبوو دایکی قالەش ووتی کچێ ئەرێ ئەتوو چییە هەموو رۆژێ دەرگەمان لێدەگری گەلاوێژ لێرە نەما چویتە شاری لەو کاتە مامز زۆر تورەبوو ووتی چۆن کچی من لەمن دووردەکەنەوە چویتە شار لەوکاتەدا مامز هەستا هەندەک ئەستورکی تەندوری برد بۆ شار و ماڵی گەلاوێژی دۆزییەوە چوە ماڵیان کەس لە مال نەبوو تەنها گەلاوێژ لە دەرگای داو ووتی کچێ کوی گریانی دایگرت بە قەستی ووتی من زۆر خەمم خوارد ئەتوو ڕۆیشتی دلم هەر لە دوو تووە لەبەر ئەوە هەندەک ئەستورکم بۆ هێناوی چونکە تۆ لە کاتی خۆی ئەستورکت زۆر حەز لێ دەکرت لەو کاتە دانیشت تا نیوەرۆ نانیان خوارد قالەش هاتەوە ووتی پلە بەخێر بێیت هیچتان حازرنەکردووە مامز ووتی شیو لێنانی ناوێ.
لەوکاتە نانیان خوارد ئینجا مامز دووعابونی خواست و ڕۆیشت گەلاوێژ گەراوە ماڵەوە پری دایە ئەستورکەکان یەکی خوارد ئێوارە داهات ژانی گرت ووتی کورە قالە بمگەینە دکتۆری بەلکو چاک ببمەوە قالە ووتی کچێ گەلاوێژ هیچ بەرات لێ نەبوو چۆن وات لێ هات ووتی چارەم بکە من دەمرم لەو کاتە بردی بۆ لای دکتۆر بەڵام لە رێگا گەلاوێژ تەواو بوو مرد لەو کاتە قالە هیچ چاری نەبوو گەرانەوە ماڵەوە بردی بۆ گوندی داک و باب ناردیان و ناشتیان مامز کە زانی مردییە خۆی دەڕنی بەخەستی ووتی کچە جوانەکەم قالە کوشتی ووتی ئەو کچە جوانەم هیچ بەرای نەبووە هەموو قالە خەمی دایتێ کوشتی لەو کاتە قالە بارکراو گیرا لە دادگاو مەحکەمە کرا بۆ ماوەی پێنج ساڵ حکم درا داخوازییەکانی مامز هاتە جێ بەڵام پاش گەرانەوەیان دایک و باوکی قالە لە بەندیخانە تەماشای مالی قالەیان کرد دەستیان دا لە ئەستورکەکان داکی قالە زۆر برسی بوو ئەویش یەکی خوارد هەندەی پێ نەچوو ئەویش مرد لەو کاتە باوکی قالە ئەستورکەکانی برد بۆ پشکنین پاش فەحس کردن زانرا ژەهراوییە ژەهری تیایە ئینجا خۆیان گەیاندە لای قالە ئەم ئەستوکانە کێ دروستی کردوە ووتی مامزی خەسوم بۆی هێناوین ئینجا پۆلیسیان نارد مامزیان گرت و قالەیان بەردا مامز گیراو بریاری لەسەر درا کە لە سێدارە بدرێت لەو کاتە لە ناو چون و ئینجا لەسێدارە درا.
































































