ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
توێکڵی میوەکان- وەک توێکڵی مۆز و پەرتەقاڵ و سێو و چەندان میوەی تر وەک پێوانەی سروشتی بەهێز بۆ گوڵەکان بەکاردێن.
بەپێی ماڵپەڕەکانی جیهانی : دەریانخستووە کە توێکڵی میوەکان دەوڵەمەندن بە پوتاسیۆم و کالیسیۆم، کە گەشەی گولەکان خێراتر دەکات و رەگەکان بەهێز دەکات بو گوڵکردن، پاشماوەی رۆژانەی چێشتخانە دەگۆڕێت بو زیادکەرێکی سودی ژینگە کە کوالێتی خاک باشتر دەکات لە هەمان کاتدا زیندەوەرە زیانبەخشەکان رادەگرێت، ماددە خوراکیە گەورەکان بەرپرسن لە دەستپێکردنی گەشەکردنی بەهێزی گوڵ و ڕەنگی گولە زیندووەکان.
پێکهاتەی ڕووەک بەهێز دەکات: ئەو کالیسیۆم و مەگنسیۆمەی کە لە توێکڵەکاندا هەیە رێگری لە لقە شکاوەکان دەکات، رێگە بە رووەکەکە دەدات پشتگیری لە کێشی گوڵە قورسەکان بکات و بەرگری لە نەخۆشی بکات.
تەندروستی خاک باشتر دەکات: لەگەڵ شیبوونەوەی توێکڵەکان، ماددە ئۆرگانییە بەنرخەکان، میکرۆبی سودبەخش و کاربۆن دەخەنە ناو خاکەکەوە وادەکات خاکی گولەکە بۆ ماوەی 5 بو 7 رۆژ بە شێداری بمێنێتەوە.

































































