زاری کرمانجی
ئەم بڕیارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ داشكاندنی 50 قەرزی كۆنی كارەبای هاووڵاتییان دوای ئەوەهات، كە ئەمڕۆ چوارشەممە (22ی تەمووزی 2026)، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە، یەكێك لە بڕگەكانی كۆبوونەوەكە داشكاندنی قەرزی كارەبای هاووڵاتییانە.
ئەوەش ئاسانكارییەكی زۆرە بۆ ئەو كەسانەی قەرزی زۆری كارەبای نیشتیمانیان لەسەر كۆبووەتەوە كە بتوانن ئاسانتر پارەكە بۆ بەشی فرۆشیاری وزەی كارەبا بیگەڕێنەوە.
































































