زاری کرمانجی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و بەپێی ڕاپۆرتەکە، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت. ئاراستەی با: باکووری خۆرئاوا. خێرایی با: لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (١٠ – ٢٠) کیلومەتر لە کاتژمێرێکدا. مەودای بینین: لەنێوان (٩ – ١٠) کیلومەتردا دەبێت.
پلەکانی گەرما: نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی شار و ناوچەکان (بە پلەی سیلیزی):
هەولێر ٤٣، سلێمانی ٤٠، دهۆک ٤٢، هەڵەبجە ٤٤، چەمچەماڵ ٤٣، زاخۆ ٤٤، پیرمام ٣٩، گەرمیان ٤٦، ئاکرێ ٤٣، حاجی ئۆمەران ٣٠ ، سۆران ٤١
سبەی پێنجشەممە ئاسمان بەساماڵی دەمێنێتەوە. ئاراستەی با: باکووری خۆرئاوا. خێرایی با: لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (٥ – ١٥) کیلومەتر لە کاتژمێرێکدا. مەودای بینین: لەنێوان (٩ – ١٠) کیلومەتردا دەبێت.
پلەکانی گەرما: کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی شار و ناوچەکان (بە پلەی سیلیزی):
هەولێر ٤٤، سلێمانی ٤١ ، دهۆک ٤٣، هەڵەبجە ٤٥، چەمچەماڵ ٤٤، زاخۆ ٤٥، پیرمام ٤٠، گەرمیان ٤٧، ئاکرێ ٤٤، حاجی ئۆمەران ٣١، سۆران ٤٢
رد

































































