مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە كۆشكی سپی و لەمیانی پێشوازیكردنی لە جۆزێف عەون سەرۆكی لوبنان، لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە ئەگەری شەڕكردنی حكومەتەكەی ئەحمەد شەرع لەگەڵ چەكدارانی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند “هێنانی سووریا بۆ لێدان لە حیزبوڵڵا بیرۆكەیەك بوو. نێوانمان لەگەڵ سەرۆكی نوێی سووریا تا بڵێی خۆشە. ئەو ئیشی باشی كردووە بۆ یەكگرتوویی سووریا. سەرۆكی لوبنانیش لەوانەیە هەمان كار بكات.”
گوتیشی ”سەرۆكی سووریا حەز دەكات بچێت و دژی حیزبوڵڵا شەڕ بكات و ماوەیەكی زۆریش شەڕی لە دژیان كردووە. منیش بیر لەو بابەتە دەكەمەوە.”
ترەمپ جەختی لەوەش كردەوە كە چەكدارانی حیزبوڵڵا بوونەتە بەربەستێك كە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن.
































































