مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕۆژنامەی “مەدا” لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاوی كردەوە بەشێك لە گرووپە چەكدارەكانی سەر بە موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، بەشێوەی ناڕاستەوخۆ پەیامیان بۆ حكومەتەكەی زەیدی ناردووە و دووپاتیان كردووەتەوە كە ئامادە نین بە هیچ شێوەیەك دەستبەرداری چەكەكانیان ببن.
سەرچاوەیەك باسی لەوە كردووە كە بڕیاری ڕادەستكردنی چەك بە هیچ شێوەیەك لە دەسەڵاتی بڕیاردەرانی ئێستای ئەو گرووپانە دا نییە و یەكێك لە سەركردەكانیان ڕایانگەیاندووە “لە حاڵەتێكدا ئامادەن دەستبەرداری چەكەكانیان ببن، كە فەرمانی ڕاستەوخۆ لەلایەن “ئیمام مەهدی چاوەڕوانكراو”ەوە دەربچێت.”

































































