زاری کرمانجی
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییانی دەڤەرەكەو گەشتیاران، بۆ خۆفێنكردنەوە ڕوو لە ڕوبار و مەلەوانگەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكەن، بەرگری شارستانی سۆران، ڕێنمایی خۆپارێزی بەو كەسانە دەدات.
ڕائید ڕەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەپێی ئەوەی سنووری شارو شارۆچكەو ناوچەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ناوچەیەكی فێنكەو چەندین سەرچاوی ئاوی هەیە، ڕۆژانە خەڵكێكی زۆر و گەشتیاران ڕووی تێدەكەن”.
دەشڵێت: ” لەئێستادا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بەشێكی زۆر لە هاووڵاتییان ڕوو لە مەلەوانگەو ڕووبارەكان دەكەن بۆ خۆفێنكردنەوەیان، بەڵام پێویستە ئەو كەسانە هۆشیاربن خۆیان لەو ڕوبارو سەرچاوە ئاویانە بەدووربخەن كە بۆ مەلەكردن مەترسی خنكانیان لێدەكرێت، هەروەها لە مەلەوانگەكان ئاگاداری منداڵەكانیان بن لە پێناو پاراستنی گیانی هەموولایەك.
رد
تم التعدیل
































































