مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاژانسی هەواڵی مێهرى ئێرانى، لە زاری عەلی عەبدوڵڵاهی، فەرماندەی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران بڵاوی كردەوە “وە بیر شەیتانی گەورە و دوژمنی تاوانبار و پەیمان شكێن و فێڵبازی ئەمریكی دەخەینەوە كە هەر تەماع و چەوساندنەوە و وەحشیكەری و بەربەرییەتێك بە وەڵامێكی یەكلاكەرەوە و وێرانكەر لە لایەن جەنگاوەرە دڵسۆز و ئازا و بەهێزەكانی ئێران وەڵام دەدرێتەوە.”
بە گوتەی عەبدوڵڵاهی جەنگی ئەم جارەی نێوان ئەمریكا و ئێران، تێچوویەكی قورستری بۆ واشنتن دەبێت و دەڵێ “تێچووی قورستریان بەسەردا دەسەپێنین لە شەڕی دووەم و سێیەمی سەپێنراو.”

































































