زاری كرمانجی-سۆران
نوێنەرایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی له بلێ، لە ڕێکەوتی 8/7/2026 سەردانی گوندی “بێدیال”ی کریستیاننشینی دەڤەری بارزانی کرد و هاوکاریی جۆراوجۆری پێشكهش كردن. ئەم هاوکارییانە بریتی بوون لە: 3 ئامێری ساردکەرەوە بۆ کەنیسەی گوندی بێدیال، 17 سەبەتەی خۆراک، 17 پاكێجی تهندروستی و پاككهرهوه و 9 پاکێجی خواردنی قووتووکراو بۆ خێزانەكانی دانیشتووی گوندهكه.
ئەم هاوکارییانە بە مەبەستی پشتگیری و دابینکردنی بەشێک لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی خێزانەکانی گوندی بێدیال پێشکەش کران.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە پێشکەشکردنی یارمەتی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکان بۆ هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگه، بەبێ هیچ جیاوازییەک.
































































