زاری کرمانجی
هێزەکانی ئەمریکا دەستیان بەهێرش کردو تائێستا هێرشکراوەتە سەر ئەم شوێنانە لە ئێران
بەندەر عەباس، بەندەری سیرک، بنکەی ئیمام عەلی لە چابهار، شاری چابهار، بەندەری کەنارەک دوورگەی لاوانی ئێران، دوورگەی خارگ.
کەمێک پێش ئێستا جەی دی ڤانس، جێگری ترەمپ رایگەیاند” ئەمشەو شتێک ڕوودەدات، بەڵام پێتان ناڵێم چی ڕوودەدات”.
ئاژانسی فارس بڵاوی کردەوە” نزیکەی کاتژمێر ١١:١٥ دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە بەندەرعەباس و سیریک بیستراوە. هەروەها دەنگی هەندێک تەقینەوە لە لای دەریاوە لە سنووری کەناراوەکانی ڕۆژئاوای سیریک بیستراوە. شەوی ڕابردوو هێزە تیرۆریستەکانی سوپای ئەمریکا هێرشیان کردە سەر چەند خاڵێک لە پارێزگاکانی باشوور کە ڕووبەڕووی وەڵامی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەوە.

































































