زاری كرمانجی
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی گشتاندنێکی بەپەلەوە، سەرجەم ئەفسەرانی وەزارەت و هێزەکانی 70 و زێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن ئاگادار دەکاتەوە تا ناویان بۆ 2 خولی نوێی گرنگی سەربازی پێشکەش بکەن، کە بە مەبەستی پەرەپێدانی توانای زانستی و جەنگیی هێزەکان ئەنجام دەدرێت.
خولی یەکەم بۆ سەرکردایەتییە کە پێویستە پلەی کاندید نەقیب یان رائید بێت، خولی دووەمیش تایبەتە بە ئەرکان بۆ پلەکانی نەقیب، رائید و موقەدەم، بە مەرجێک 1 ساڵ بەسەر بەرزبوونەوەی پلەکەیاندا تێپەڕ بووبێت و هیچ سزایەکی یاسایی یاخود دیسیپلینی لەسەر تۆمار نەکرابێت لە پێشتردا.
وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە فەرماندەیی و بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکات، بەپەلە ناوی کاندیدەکان ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەرکان بکەن بۆ ئەوەی ڕێکارەکانی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی فەرمی و بینینی لێژنەی تاقیکردنەوەکان لە کاتی خۆیدا دەست پێ بکەن، بۆ دیاریکردنی شیاوترین و شایستەترین کاندیدەکان بە شێوازێکی تەواو دادپەروەرانە و شەفاف.
































































