مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا، دوابەدوای چەند هێرشێكی ئێران بۆ سەر كەشتییەكان لە گەرووی هورمز، تەواوی ئەو مۆڵەتانەی هەڵوەشاندەوە كە بەو وڵاتە درابوون بۆ فرۆشتنی نەوتەكەی.
وەزارەتی داراییی ئەمەریكا لە مانگی ڕابردوودا، وەك بەشێك لە ڕێكەوتنی كاتی نێوان واشنتن و تاران، مۆڵەتنامەیەكی كاتی بۆ ماوەی 60 ڕۆژ دەركرد بۆ بەرهەمهێنان و فرۆشتن و گواستنەوەی نەوتی ئێران. هەڵوەشاندنەوەی ئەو مۆڵەتنامەیە ئاماژەیەكە بۆ گۆڕانی هەڵوێستی واشنتن لە دوای دووبارە ئاڵۆزبوونی بارودۆخی تەنگەی هورمز.
































































