رێبوار حەمەلاو شوانی
ئەو قەوارەیەی ناوی هەرێمی کوردستانە ، موڵکی تاکە حزب و لایەنێک نییە بڕیار لە سەر چارەنووسی بدات ، بەڵکو حزب ئامرازێک بۆ خزمەتکردنی دۆزی رەوای گەل و نەتەوەیەک و ئینجا پارێزگاریکردن لە خاک و دەستکەوتەکان و بەهێزکردنی پایەکانی دیموکراسی و ئازادی و هەنگاونان بەرەو قۆناغی پێشکەوتووتر و دەستکەوتی زیاتر ، هەڵبەتە ئەگەر باوەرە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان پێش هەموو بەرژوەندییەکی کەسی و حزبی بخرێت و بە بێ هەڵگرتنی ڕق و کینەی نەیاران دژ بە گەل و قەوارەکەت .
ئەوەتا 35 ساڵە و شەش خولە ، پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە لە ماف و دەنگ و کورسی جەماوەرەکەی دەدات بە لایەنەکانی دیکە تەنیا لە پێناو پارێزگاریکردن لە قەوارەی کوردستان و شکۆی گەلی کورد لە سەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتیی ، لەگەڵ ئەوەی هەمیشە حزب و هێزی یەکەم بووە چ لەسەر ئاستی کوردستان و چ لەسەر ئاستی عێراقیشدا ،
بۆیە کاتی ئەوە هاتووە ، هەمووان بزانن کە هەڵبژاردن تەنها پرۆسەیەکی دەنگدان نییە ؛ بەڵک ڕێگەیەکی دیموکراسییە تا خەڵک ئیرادە وویستی خۆیان دەربڕن . بەتایبەتی لە هەر سیستەمێکی دیموکراسییدا ، سندوقەکانی دەنگدان دادوەری یەکەم و کۆتایی ، چونکە ئەوە دەنگی خەڵک دیاری دەکات کە چ حزب و لایەنێک متمانەی زیاتر جەماوەری وەڕگرتووە و مافی یەکەمی لە پێکهێنانی دەسەڵات هەیە ، ئەگەر دوای دەروچوونی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ، هەر لایەنێک بە هەر سیناریۆ یان لە ژێر هەر فشارێکدا هەوڵبدات ئەنجامەکان بگۆڕێت ؟ بەدڵنییاییەوە ، نەک ئەوە تەنها دیموکراسییە نییە بەڵکو پێشێڵکردن و بێ ڕێزکردنە بە ئیرادەی خەڵک.
لێرەدا ، روون و ئاشکرایە پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی 20ی10ی 2024 وەک یەک حزبی یەکەم، زۆرترین متمانەی جەماوەری کوردستانی بەدەستهێناوە ، ئەم متمانەیە نە دیارییە و نە بەخششە ،بەڵکو ئەنجامی ڕاستەوخۆیی خەڵکی کوردستانە ، بەرهەمی هەڵگرتنی ئەو ئەرک و بەرپرسیاریەتییە نیشتیمانی و نەتەوەییە لە کاتە سەختەکاندا جیاواز لە لایەنەکانی دیکە ، بۆیە لە هەموو سیستەمە دیموکراتییەکاندا لایەنی یەکەمی هەڵبژاردنەکان مافی یاسایی و دەستووری هەیە بۆ ئەوەی دەستپێشخەریی پێکهێنانی حکوومەت بکات، نە دانووستانی سیاسی .
بۆیە ، گرنگی بەهێز مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی لە هەموو هەڕەشە و فشارێکی ناوخۆیی و دەرەکی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێیە ، بەتایبەتی کە قەوارەی سیاسی و دەستووریی هەرێمی کوردستان ، بەرهەمی خەبات و قوربانیی چەندین دەیەی گەلی کوردستانە ، بەتایبەت لەم قۆناغە هەستیارەدا کە ناوچەکە و عێراق بەگۆڕانکاریی خێرا و ئاڵۆزدا تێپەڕ دەبێت ، پاراستن و بەهێزکردنی ئەم قەوارەیە ئەرکێکی نیشتیمانیی و نەتەوەیی لە پێشینەیە و کلیل و مەرجی سەرەکیش بۆ پاراستنی ئەم قەوارەیە ، ڕێکخستنەوەی نێودەوڵەتی ماڵی کوردستانە .
بەدڵنییاییەوە ئەو لایەنانە پیرۆزی خاک و گەل و نیشتیمان و ئەم قەوارەیە دەزانن ، کە سەختیان کێشا بێت و خوێن یان لە پێناویدا ڕشت بێت ، تاڵی ئاوارەیی و کۆڕەو و کیمیاباران و ئەنفالیان چێشتبێت ، خاوەن مێژوو و خەبات و قوربانیدان بن ، نەک کەسانێک تەنها بە دروشم و چەواشەکاری و حازری بن سێبەر و بە هانی نەیارانی کوردستان هیچ ئامانجێکی کوردبوون و کوردایەتییان نەبێ و خەونیش بە لەباربردن و تێکدانی ئەم قەوارەیە و دەستکەوتەکانی ببین.
لە ڕاستیدا ئەوانەی نایانەوت پەرلەمان کارا بکرێتەوە و حکوومەتی نوێی کوردستان پێکبێت مەرامیان ئەوەیە :
یەکەم،، بێ ڕێزی بە سیبموڵ و سەروەری و ئیرادەی خەڵکی کوردستان کە پەرلەمانی کوردستانە وەک دەزگایەکی یاسادان بکەن ، رێگری لەو یاسا گرنگانە بگڕن بەتایبەت لەڕووی چاکسازی و بوون بەخاوەن دەستوور کە ئەوەش خۆی لەخۆیدا پارێزگاریکردنە لە سەروەری قەوارەی هەرێمی کوردستان و ڕێگریکردن لە هەر پیلانگێری و هەوڵێک بۆ لاوازکردنی سەنگ وپێگەی یاسایی هەرێمی کوردستان
دووەم ،، ڕێگریکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی کوردستان ، بۆ ئەوەی بۆشایی لە کار کارگێڕی و خزمەتگوزاری گشتی دروست بکات ، چونکە نەیارانی کوردستان باش دەزانن ، کابینەی نۆیەم ، لەماوەی 6 ساڵی رابردوو توانیی ڕووبەڕووی قورسترین ئاڵنگارییە ئابووری و سیاسی و ئەمنییە کان ببێتەوە و کابینەی نوێی بەهێزیش دەتاونێت نەک هەر کێشەکان چارەسەر بکات بەڵکو دەتوانێت بە بەردەوامی بە بەرنامەی چاکسازی ئیداریی و دژایەتیکردنی گەندەڵی پێگەی جەماوەریی قەوارەی هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکات ، ئەوەش ترسێکی گەورەی لەنێو نەیارانی ئەم گەل و قەوارەیە دروستکردووە .
سێیەم ،، نەیارانی ئەم گەل و قەوارەیە باش دەزانن ؛ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتی لە هەرێمی کوردستان دەکات کاتێک دامەزراوە دیموکراسییەکانی ، بەتایبەتی کاتێک کوردستان خاوەن پەرلەمان و حکوومەتێکی بەهێز و کارا بێت ، ئەوا لەڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و پەیوەندییەکانییەوە زیاتر بەهێزتر دەبێت ، لە هەمانکاتیشدا هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی بەهێز و پارێزراو لە ناوچەکەدا
چوارەم ،، ناحەزانی ئەم گەل و قەوارەیە باش دەزانن ؛ هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی یاسایی و سیاسی و دەستووری ، هەرێمێکی دامەزراوەییە وخاوەن چەندین دەزگایی وەک پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستانە ، خاوەن سەنگ و پێگەی خۆیەتی لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتییدا ، قەوارەیەکی دانپێدانراو و باوەڕپێکراو و دیموکراستییە لە سەر ئاستی جیهان و وڵاتانی دوونیادا ، کە بەهیچ پیلانگێری وسیناریۆ و قەیرانسازییەکی ناڵەرزێت
پێنجەم ،، ئەوانەی پاساو ڕێگری دەکەن لە کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکوومەتی کوردستان ، هەمان ئەو کەسانەن کە بەکرێگیراو بووکەڵەی دەستی ناحەزانی کوردستانن و دەچنە نێو زبڵدانی مێژووەوە و قەوارەی هەرێی کوردستانیش رۆژ لە دوای رۆژ بەهێزتر و تۆکمەتر دەبێت ،مێژوویش گەواهیدەرە وێرای چەندین کۆسپ کە دروستکرا بۆ لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ، وەک بڕینی مووچە و بودجەی خەڵکی کوستان ، وشککردنی سەرچاوە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان ، پەنابردنە بەر چەندین سکالای نایاسایی ، بەکارهێنانی چەندین یاسا لە بەغدا دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە هەموو ئەو هەوڵانەدا شکستیان خوارد و هەرەستیان هێنا
بەدڵنییاییەوە قەوارەی هەرێمی کوردستان بەخۆینی سەدان هەزار شەهیدی ئەم کوردستان و خەبات و تێکۆشانی بارزانیی نەمر دروستبووە ، بە سیاسەت و دیپلۆماسی و ئیدارەدانی سەرکەوتووانەی سەرۆک مسعود بارزانی دروستبووە ، بەرهەمی پرۆسەیەکی دیموکراسی و هەڵبژاردن و دەنگدانە ، هیچ هێزێک و هیچ هاوپەیمانییەکی ساختە و زۆرە ملێ ناتوانن خۆی بسەپێنێت و زیان بە قەوارەی هەرێمی کوردستان بگەێنێت ، ڕاستە چەندین ساڵی دوژمنانی قەوارەی هەرێمی کوردستان پیلانگێری و کارتی جۆراجۆر بەڕێگەی چەند بەکرێگیراوێکەوە داڕشتووە تاوەکو ئەم کارتە سووتاوانە بەکاربهێنەوە ، بەڵام ئەم جۆڕە خەون ودەربڕینانەیان ، دەکەونە بەر ڕقی جەماوەری کوردستان و پێشمەرگەکانی کوردستان.

































































