زاری كرمانجی
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بڵاوی كردەوە: ” لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پێشخستنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و شەفافیەت، خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنین، کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، قۆناغێکی نوێی لە پڕۆژەی رێکخستنەوە و مۆدێرنکردنی سیستەمی وەرگرتنی سکاڵا و پێشنیارەکانی هاوڵاتیان دەستپێکرد.
ئەم پڕۆژەیە بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێم و ستانداردی جیهانی (ISO 10002) داڕێژراوە، بۆ دڵنیابوون لە خزمەتگوزارییەکی شایستە و کاریگەر.
ئامانجە سەرەکییەکان:
ئامانج لەم پڕۆژەیە خێراکردنی پڕۆسەی کارگێڕی و دڵنیابوونەوە لەوەی، کە دەنگی هاوڵاتیان بە باشترین شێوە دەگاتە شوێنی مەبەست.
ئێمە پابەندین بە:
• متمانە و کوالێتی: دڵنیابوون لە باشترین خزمەتگوزاری.
• پاراستنی نهێنییەکان: تەواوی زانیارییەکان بە نهێنی دەمێننەوە.
• خێرایی لە وەڵامدانەوە: بە زووترین کات وەڵامی سکاڵاکان دەدرێتەوە.
• بێلایەنی تەواو: بەدواداچوونی دۆسیەکان بە شێوەیەکی بێلایەنانە دەکرێت.
ئامرازە نوێیەکان بۆ ئاسانکاری:
بۆ ئاسانکاری پڕۆسەی سکاڵا و پێشنیارەکان، چەند ئامرازێکی نوێ خراوەتە بەردەست:
• سندوقی نوێی سکاڵا: لە تەلار و سەرجەم بیناکانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.
• فۆرمی ستانداردی سکاڵا و پێشنیار: بە پاراستنی تەواوی نهێنییەکان.
• برۆشەری رێنمایی: بۆ چۆنییەتی پێشکەشکردنی سکاڵا.
• پۆستەری ناساندنی کەناڵەکانی پەیوەندی: بۆ ئاشناکردنی هاوڵاتیان بە ڕێگاکانی پەیوەندی.
• QR Code: بۆ چوونە ناو پۆرتاڵی ئەلیکترۆنی بە ئاسانی.
چۆن سکاڵا و پێشنیارەکان بگەیەندرێت:
بۆ گەیاندنی دەنگ و داواکاریی هاوڵاتیان بە شێوازێکی پارێزراو و کاریگەر، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم کەناڵانەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن:
- پۆرتاڵی ئەلیکترۆنی: ccs.digital.gov.krd (بۆ تۆمارکردن و بەدواداچوونی ئۆنلاین).
- هێڵە گەرمەکان: 07516857373 | 07718437272.
- ئیمەیڵی فەرمی: skala@moera.gov.krd.
- سەردانی ڕاستەوخۆ
- سندوقی نوێی سکاڵا: لە تەلاری وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەرجەم هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە، کە هەموو سکاڵا و پێشنیارەکان بە شێوەیەکی یاسایی، بێلایەنانە، بەدواداچوونی ورد و لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت. متمانە و کوالێتی لە کارەکانماندا ئامانجی سەرەکیمانە.

































































