مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی ئەمەریكا بە بۆنەی 250 هەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ئەمەریكا رایگەیاند “هیچ وڵاتێك هێندەی ئەمەریكا كاری چاكەی بۆ جیهان نەكردووە.”
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، بە بۆنەی 250 هەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ئەمەریكا، وتارێكی لە مۆنۆمێنتی نیشتمانی چیای ڕاشمۆر لە ناوچەی كیستۆنی ویلایەتی ساوپ داكۆتا پێشكەشكرد و گووتی “لە تەمەنی 250 ساڵیدا ئەمەریكا كۆنترین وڵاتە لەسەر زەوی، ئێمە ئازادترین مرۆڤی جیهانین، دادپەروەرترین و بەردەوامترین دەستووری جیهانمان هەیە. ئێمە بەهێزترین وڵاتی سەر زەویین،”
گوتیشی “بە پشتیوانی خودا، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سەركەوتووترین، لێهاتووترین، ناوازەترین وڵاتە كە تا ئێستا لە مێژووی مرۆڤایەتیدا هەبووبێت. وە ئەوە شانازییەكی گەورەیە بۆ من كە سەرۆكی وڵاتێكی لەو شێوەیە بم.”

































































