زاری کرمانجی
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به بانگهێشتێکی فەرمیی بەڕێز مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە سه‌ردانێک گه‌يشته تارانی پایتەخت.
مالپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم، بڵاوی کردۆتەوە، ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردنە لە ڕێوڕەسمی فەرمیی بەخاکسپاردنی ڕابەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران، خوالێخۆشبوو ئايه‌توڵڵا عوزما عەلی خامنەیی.
هه‌ر له میانی سه‌ردانه‌که‌دا، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده و به‌رپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت.

































































