ئەژین غەفار – زاری کرمانجی
وەزارەتی کارەبا، لە بڵاوکراوەیەکدا، شێوازی دروستی بەکارهێنانی سپلیت دەخاتەڕوو بەجۆرێک کەمترین بڕی پارەی مانگانە بێتەوە
بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی کارەبا، پاککردنەوەی ساڵانەی فلتەرەکانی سپلیت، وا دەکات بڕێکی کەمتری کارەبا ڕابکێشرێت و تێچووی پارە کەمتر بێتەوە.
هاوکات، ڕاگرتنی سپلیت لەسەر پلەکانی ٢٢ بۆ ٢٤، وا وا دەکات ئەمپێری کەمتر پێویست بێت و بەم شێوەیەش پسوولەی مانگانە کەمتر دەبێتەوە. وەزارەتی کارەبا لەکۆتای ڕێنماییدا، دەڵێت، بۆ ئەوەی تێچووی کارەبای مانگانەت کەمتر بێتەوە، باشترە سپلیتەکەت بخەیتە سەر دۆخی (Eco)
































































