هەناو ئەسەدی، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی سهباح ئاشكرای كرد” بڕیارە مووچەی بنەڕەتیی پلە نزمەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادبکرێن تا لەکاتی خانەنشینبوندا موچەیەکی شایستە وەربگرن”
ئەمڕۆ چوار شەممە، ١ تەمووز ٢٠٢٦، هەناو ئەسەدی، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند “بۆ دروستکردنی هاوسەنگیو دابینکردنی پارەی پێویست بۆ بودجە، دەرماڵەی ئەو وەزارەتو شوێنانەی کە موچەی خەیاڵییان هەیە کەمدەکرێتەوە”.
لە بارەی ئامانجی ئەو گۆڕانکاریانە هەناو ئەسەدی گووتی ” ئامانجی سەرەکی ئەوەیە دوو فەرمانبەر کە هەمان بڕوانامەو ساڵانی خزمەتیان هەیە، موچەکانیان هاوتا یان زۆر نزیک بێت لەیەکەوە، نەک وەک ئێستا فەرمانبەری وەزارەتێک سێ ئەوەندەی وەزارەتێکی دیكه موچە وەربگرێت ئهم پڕۆژهیه ههموو سلكه سهربازییو ئهمنییو شارستانیهكان دهگرێتهوه”.
“لەڕێگای پڕۆژەی ژمارەی فەرمانبەریی یەکگرتوو (الرقم الوضیفی) کە ئێستا ٪٧٠ی کارەکانی تەواوبوە، ناوی سەرجەم موچەخۆران یەکدەخرێت بۆ دۆزینەوەو بڕینی موچەی ئەوکەسانەی بەنایاسایی زیاتر لەموچەیەک وەردەگرن”، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق وا دەڵێت.

































































