ئەژین غەفار – زاری کرمانجی
پێگەی نەشنال لایبرەری ئۆف مێدیسن (National Library Of Medicin) دەرەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی دەخاتەڕوو کە ئاشکرای دەکات بەرزی پلەکانی گەرما، کێشە بۆ تەندروستی گورچیلەکان زیاد دەکات.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، دەرەنجامی توێژینەوەکان نیشان دەدەن کە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بە ڕێژەی 30٪ دەبنە هۆی زیادبوونی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە. هەروەها، لە شیکردنەوەی ژێرگرووپی نەخۆشییەکاندا، ئەنجامێکی ئاماریی بۆ بەردی گورچیلە و نەخۆشییەکانی دیکەی گورچیلە دەستنیشان کران کە دووبارە هۆکارەکەی پەیوەستە بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.
گورچیلەکان بەرپرسن لە پاککردنەوەی خوێن لە ژەهر و یارمەتی هاوسەنگ ڕاگرتنی شلە و خوێی لەش دەدەن. بەڵام لەکاتی شەپۆلی گەرمادا بەهۆی عاڕەقکردنەوە و لەدەستچوونی شلەمەنی لەش. لەگەڵیدا، نەخواردنەوەی ئاوی پێویست زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنێت.

































































