ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
خواردنەوەی کۆلا بە بەردەوامی فشارێکی زیاتر دەخاتە سەر گورچیلەکانت بەهۆی پێکهاتەکانی وەک ترشی فسفۆریک و شەکر و کافاین.
کەم کردنی کۆلا و هەڵبژاردنی جێگرەوەکانی وەک ئاو یان شەربەتی فرێش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی تەندروستی گورچیلە. خواردنەوەی کۆلا زیاتر لەناو گەنج و منداڵ دا باوە زیاتر گرنگی بە خواردنەوەی بیبسی و کۆلا دەدەن، ئەگەر زیادەڕەوی لە خواردنەوەدا بکرێت، ڕەنگە دەرئەنجامە درێژخایەنەکانی لەسەر تەندروستی گورچیلە هەبێت. بەڵام خواردنی بەردەوام ڕەنگە فشار بخاتە سەر گورچیلەکان بەهۆی پێکهاتەکانی وەک ترشی فسفۆریک و کافاین.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : verywellhealth زیادەڕەوی کردن لە خواردنی، دەبێت گورچیلەکان زیاتر کاربکەن بۆ ئەوەی ئاستی فسفۆر لە ژێر کۆنتڕۆڵدا بمێنێتەوە. بە تێپەڕبوونی کات دەتوانێت کاریگەری لەسەر کارکردنی گورچیلەکانت هەبێت، ئەمەش بەشدارە لە کێشەکانی وەک: خراپتربوونی نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە (CKD)
مەترسی زیاتری برینداربوونی گورچیلە لە کەسانی توشبوو
زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە بەردی گورچیلە
یەک بتڵ کۆلای ئاسایی 30 بۆ 40 گرام شەکری زیادکراوی تێدایە. دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و خراپبوونی ددان و زیادکردنی مەترسی بەرگری ئەنسۆلین (کەمبوونەوەی هەستیاری بە ئەنسۆلین) و توشبوو بە جۆری دووەمی شەکرە و مەترسی بەردی گورچیلە زیاتر زیاد دەکات.

































































