زاری كرمانجی
ئەمڕۆ سێشەممە، لە ناوچەی گۆشینەی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆی پێدا تەقینەوەی مین گەنجێك لاقێكی لە دەستدا .
رابەر ئەنورە بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كار و باری مینی هەولێر، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” بەیانی ئەمڕۆ بەداخەوە، گەنجێكی فەرهەنگ قادر تەمەنی 30 ساڵان و دەرچووی زانكۆی سۆرانە، لە كاتی لەوەڕادنی مەڕ و ماڵاتی مینێكی پێدا تەقیوەتەوە و لاقێكی لە دەستداوە .
زیاتر گووتی:” ئەو شوانكارە ئێستا لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری چارەسەری بۆدەكرێت و چەند نەشتەرگەریەكی بۆ ئەنجام دەدرێت .
گەنجەكە لە خانەوادەیەكی شوانكاری دەڤەری باڵەكایەتی و بەمەبەستی هاریكاری ماڵباتەكەی لە چیای گۆشینە شوانكاری كردووە و بەو هۆیەوە مینێكی پێدا تەقیوەتەوە.
































































