زاری کرمانجی
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران ڕایگەیاند، تیمە تەکنیکییەکانی فەرمانگەی ئاوی چۆمان لە پڕژە، بۆ چارەسەرکردنی گرفتێکی تەکنیکی لە بۆڕی (١٢ ئینج) کە بەهۆی ڕنی بەفر و داڕمانی خاکەوە زیانی پێگەیشتبوو، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری ئاوی چۆمان، کاری مەیدانی پێویستیان ئەنجامدا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، ئاماژەی بەوەداوە، تیمە تەکنیکییەکان هێشتا لە ئەرکیان بەردەوامن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کێشەکە و گەڕاندنەوەی دۆخی ئاسایی بۆ تۆڕی دابینکردنی ئاو. هەروەها بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران سوپاسی فەرمانبەرە دڵسۆز و ماندوونەناسەکانی کردووە کە بەردەوام لە خزمەتگوزاری هاووڵاتیانن.
































































