زاری کرمانجی
مستەفا کازمی سەرۆکی پێشووتری حکوومەتی عێراق، زانیاری نوێ لەسەر گەندەڵی عێراق بڵاودەکاتەوە و ڕایگەیاند:” لە ماوەی بیست و سێ ساڵی ڕابردوودا، شەست میلیارد دۆلار بە گەندەڵی لە عێراق دزراوە .
ڕۆژ بە ڕۆژ دەستگیرکردنی بەرپرسانی عێراق لەسەر دزی و گەندەڵی لە عێراق لە زیادبووندایە، کە بەپێی قسەی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق ڕێژەکەی دەگاتە شەست میلیار دۆلار .
ئەگەر ئەو پارەیە هەمووی بە پارەی سەد دۆلاری بێت، کێشی دەکاتە نزیکەی شەش هەزار تەن. بۆ گواستنەوەی، لانی کەم پێویستی بە دووسەد لۆری گەورەی بارهەڵگر دەبێت، ئەگەر هەر یەکێکیان بتوانێت سی تەن بار بکات.
واتە، شەست میلیارد دۆلار بە قەبارەی شەش هەزار تەن پارەی سەد دۆلارییە.
لە ماوەی بیست و سێ ساڵی ڕابردوودا، بە گوێرەی ئەو ئامارانە، ئەم بڕە پارەیە لە عێراق بە گەندەڵی دزراوە. ئەم بڕە پارەیە هێندە گەورەیە کە بەراورد دەکرێت بە نزیکەی سی ساڵ بوددجەی وڵاتێک وەک کوێت. ئەمە تەنها پارەی گەندەڵییەکەیە کە باس لێوە دەکرێت.

































































