محەممەد مەحموود- سۆران:
له نێو ئاماری بنکەی ژیانەوەی نوێ بۆ پشکنینی خوێنی هاوسەران ڕێکەوتی جوان ڕۆڵ دەبینێت بۆ بەرز بوونەوەی ئاماری هاوسەرگیری، ئەو مانگانەی لەساڵدا ڕێکەوتی سەرنج ڕاکێشی تێدا بێت هاسەران هەوڵدەدەن لەو ڕێکەوتە مارە بڕین و گواستنەوە ئەنجام بدەن.
مانگی ٦ چەند ڕێکەوتی تێدابوو، لە لایەن ئەو کەسانەی نیازی هاوسەرگیری و مارە بڕینیان هەبوو، سێ ڕێکەوت لە سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی ئەو مانگە هەبوون کەوایکرد زۆرترین مارەبڕین و هاوسەرگیری لەو ڕێکەوتانە بکرێت، ڕێکەوتەکان ئەمانە بوون ، ٦-٦-٢٠٢٦، ١٦-٦-٢٠٢٦، لەگەڵ ٢٦-٦-٢٠٢٦ بەپێی بەدواداچوونەکانی زاری کرمانجی لە ئارایشگاکانی سۆران ڕۆژی هەینی ڕابردوو زۆرترین خانم بۆ ڕۆژی مارەبڕین و هاوسەرگیری لە بەرەبەیانی زوو نۆرەیان گرتبوو لە ئارایشگاکان .
لای خۆیەوە وریا محەممەدەمین، ڕاوێژکاری کیمیایی و بەڕێوەبەری بنکەی ژیانەوەی نوێ بۆ پشکنینی خوێن، بۆ زاری کرمانجی ئاماژەی بەوەدا” لە نێو ئاماری هاوسەرگیری ئەو مانگانەی لە ساڵدا ڕێکەوتی سەرنج ڕاکێشیان تێدابێت، وادەکات ئاماره زیاتر بێت، بەشێک لەو کەسانەی دەچنە نێو پڕۆسەی هاوسەری گیری دەیانەوێت لەو ڕێکەوتە جوانانە ڕۆژی هاوسەرگیریان ئەنجام بدەن.
د. وریا، ئاماژەی بەوەدا بەپێی ئەو پشکنینە خوێنانەی بۆ هاوسەرگیری لە بنکەکەمان کراون بۆ هاوسەرگیری له مانگی ٦ ئامارەکە بەرزتره لە چاو مانگەکانی تر، (٤٠٦) کەس چوونەتە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیری و لەو ژمارەیەش ٢ کەس هەڵگری ڤایرۆسی جگەر بوونە لە جۆری H.B.S دوو کەسیش
































































