سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە: “هاووڵاتییانی ئاگادار دەیكاتەوە بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری قەزاکەمان، سەرۆکایەتی شارەوانی چۆمان، بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران، قائیمقامیەتی قەزای چۆمان و بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی سۆران، هەڵدەستێت بە چاککردنەوەی ئەو قۆرت و چاڵانەی کە لەنێو جووت سایدی سەرەکی چۆماندا دروست بوون.
بۆ ئەوەی تیمەکانمان بتوانن کارەکانیان بە شێوازێکی خێرا و سەرکەوتوو بەڕێوەبەرن، داواکارین لە هەموو لایەک هاوکارمان بن.
شۆفێران تکایە لە کاتی تێپەڕبووندا وریای تیمەکانی کارکردن بن.
دوکاندار و کاسبکاران: ڕەچاوی دۆخەکە بکەن و ئۆتۆمبێلەکانتان لە بەردەم دوکانەکانتان ڕانەگرن تاوەکو ڕێگر نەبن لەبەردەم ئامێر و تیمەکانی قیرتاوکردن.
هاوکاری و پابەندبوونی ئێوە، نیشانەی شارستانیبوونی قەزاکەمانە.
































































