نووسین و ئامادەکردنی : کرێکار قادر ڕوستایی
نووسەر و شارەزا لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری
کاتێک لە جەستەی مرۆڤ دەکۆڵینەوە، دەبینین سیستمی سوڕی خوێن لە چەند ئاستێکی جیاواز پێکهاتووە و هەر پرۆسەیەک کار لەسەر بەشێکی تایبەتی ئەم سیستمە دەکات. خوێن بەخشین پرۆسەیەکی گشتییە کە ڕێکخستنی سەرەکی لە ناو ماڵی دەمارە گەورەکاندا دەکات، لە کاتێکدا کەڵەشاخ پرۆسەیەکی ناوخۆیی و موولولەیییە کە ئامانجی ڕزگارکردنی شانەکان و ماسولکەکانە لەو پاشەڕۆیانەی کە لەژێر پێستدا کۆدەبنەوە. بۆیە تێگەیشتن لە جیاوازیی زانستیی نێوانیان، یارمەتیدەرە بۆ زانینی پێگەی ڕاستەقینەی هەر یەکێکیان لە پاراستنی تەندروستیدا.
فیزیۆلۆژیا و پێکهاتەی هیماتۆلۆژی (Hematological Composition)، خوێن بەخشین (Blood Donation) ئەم پرۆسەیە لە ڕێگەی فلیبۆتۆمی (Phlebotomy) لە دەمارە سەرەکییەکانەوە (Systemic Veins) ئەنجام دەدرێت. ئەو خوێنەی وەردەگیرێت پێکهاتەیەکی تەواوی هەیە (Whole Blood) کە دەوڵەمەندە بە خڕۆکە سوورە چالاکەکان (Erythrocytes)، خڕۆکە سپییەکان (Leukocytes)، پەڕەکانی خوێن (Thrombocytes) و پلازما (Plasma). ئەم خوێنە بەهۆی جێگیریی تایبەتمەندییە بایۆلۆژییەکانیەوە، شیاوە بۆ جیاکردنەوەی بەشەکانی (Blood Fractionation) و گواستنەوەی بۆ جەستەی نەخۆش (Blood Transfusion).
کەڵەشاخی تەڕ (Wet Cupping) لەم پرۆسەیەدا خوێن لە ڕێگەی دروستکردنی پاڵەپەستۆی نەرێنی (Negative Pressure) و میکانیزمی مایکرۆدێرمابریشن یان ڕووشاندنی ڕووکەشی پێستەوە (Superficial Incisions) کۆدەکرێتەوە. ئەو شلەمەنییەی دەردەچێت خوێنی دەماری نییە، بەڵکو تێکەڵەیەکی خەستە لە خوێنی موولولەکان (Capillary Blood)، شلەی نێوان شانەکان (Interstitial Fluid) و شلەی لیمفاوی (Lymphatic Fluid). توێژینەوە تاقیگەییەکان دەریانخستووە کە ئەم شلەیە ڕێژەیەکی ئێجگار بەرزی لە خانە پیر و تێکچووەکان (Senescent Cells)، پاشەڕۆکە مێتابۆڵییەکان (Metabolic Waste Products)، کۆلیسترۆڵ، و ترشەلۆکەکانی وەک ترشی یوریک (Uric Acid) تێدایە، بۆیە وەک پاشەڕۆکێکی بایۆلۆژی فڕێدەدرێت.
میکانیزمی کارکردن و کاریگەرییە هۆرمۆنی و دەمارییەکان
خوێن بەخشین و پاککردنەوەی قووڵایی جەستە (Systemic Detoxification)، ئەم شێوازە ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەر سیستمی هیمۆداینامیکی جەستە (Hemodynamics). بە کەمکردنەوەی قەبارەی خوێن، بارگرانی سەر دڵ و جگەر و سپڵ و لوولەکانی خوێن (Cardiovascular Burden) کەم دەبێتەوە. هەروەها خەستی خوێن (Blood Viscosity) کەم دەکاتەوە کە ئەمەش ڕێگرە لە دروستبوونی کڵۆبوونی خوێن (Thrombosis). لە ڕووی مێتابۆڵییەوە، باشترین ڕێگایە بۆ کەمکردنەوەی ئاسنی زیادە (Iron Overload/Hemochromatosis) لە جەستەدا. لە هەمان کاتدا، مۆخی ئێسک (Bone Marrow) هان دەدات بۆ پرۆسەی دروستکردنی خوێنی نوێ (Hematopoiesis).
کەڵەشاخ و پاککردنەوەی ڕووی دەرەوەی جەستە (Microenvironment Regulation): ئەم پرۆسەیە زیاتر کار لەسەر سیستمی دەماری-بەرگری (Neuro-Endocrine-Immune System) دەکات. ڕووشاندنی پێستەکە دەبێتە هۆی چالاککردنی وەرگرە دەمارییەکان (Nociceptors) و هاندانی دەردانی هۆرمۆنی ئەندۆرفین (Endorphins) کە ئازارشکێنی سروشتی جەستەن. هەروەها دەبێتە هۆی پرۆسەی ڕێکخستنی بەرگری (Immunomodulation) و کەمکردنەوەی ماددە هاندەرەکانی هەوکردن (Pro-inflammatory Cytokines) لەو ناوچەیەدا. بەهۆی کێشانی پێستەکەوە، سیستمی لیمفاوی ڕووکەشی (Superficial Lymphatic Drainage) چالاک دەبێت بۆ مژین و فڕێدانی ئەو ژەهر و ترشی لاکتیکەی (Lactic Acid) لەناو بەستەرە شانەکان (Fascia) و ماسولکەکاندا قەتیس بوون.
خوێن بەخشین : پرۆسەیەکی مرۆیی و پزیشکی گشتییە کە بۆ حاڵەتەکانی خەستی خوێنی توند (Polycythemia) وەک چارەسەر بەکاردێت، بەڵام ناتوانێت چارەسەری ئازارە ناوخۆیی و جومگەییەکان بکات.
کەڵەشاخ لە پزیشکی تەواوکاریدا وەک چارەسەرێکی سروشتی کاریگەری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ بەگشتی
(Complementary & Personalized Therapy)
کەڵەشاخ کاریگەر و بەسوودە بۆ سەرئێشەی نیوەیی (Migraine) بە چالاککردنی وەرگرە دەمارییەکان و ڕێکخستنی پاڵەپەستۆی لوولەکانی خوێنی سەر، توندی شەقیقە کەم دەکاتەوە.
ئازاری ماسولکەیی درێژخایەن (Chronic Myofascial Pain) گرژیی بەستەرە شانەکان (Fascia) خاو دەکاتەوە و ئازار ناهێڵێت.
گرژبوونی ماسولکەکان (Muscle Spasms): بە دروستکردنی پاڵەپەستۆی نەرێنی (Negative Pressure) و چالاککردنی سوڕی خوێن، ترشی لاکتیکی کۆبووەوە دەکاتە دەرەوە، بۆ ئەو کەسانەی خوێنیان زیادە بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی خوێن و فشاری خوێن و پلەی گەرمی لەش، حەساسیەتی پێست.
لەسەر بنەمای زاراوە پزیشکییەکان، خوێن بەخشین پرۆسەیەکی سیستمی دەمارییە (Systemic/Macro-circulation) بۆ ڕێکخستنی گشتی پێکهاتەی خوێن و فریاکەوتنی مرۆیی، لە کاتێکدا کەڵەشاخ پرۆسەیەکی موولولەیی و شانەیی ناوخۆییە (Local Micro-circulation) بۆ دەرکردنی پاشەڕۆکە کاتییەکانی ناو جومگە و ماسولکەکان و کەمکردنەوەی ئازار. هەردوو شێوازەکە دەکرێت لە کاتی جیاوازدا و لەژێر چاودێری کەسانی پسپۆڕ و پزیشکی ورددا وەک تەواوکەری یەکتر بەکاربهێنرێن.
زانای ناودار ئیبن قەییمی جەوزی لە کتێبی (زاد المعاد) سەبارەت بە جیاوازی نێوان دەرهێنانی خوێن لە دەمار و ئەنجامدانی کەڵەشاخ دا دەڵێت : خوێن دان لەڕێگەی دەماردا قوڵایی جەستەی مرۆڤ پاک دەکاتەوە، و کەڵەشاخ گرتن ڕووی دەرەوەی لاشەی مرۆڤ پاک دەکاتەوە.
































































