مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سوپای پاسداران لە ڕاگەیاندراوێكی دا ئاشكرای دەكات كە وەك وەڵامێك بۆ هێرشەكانی ئەمریكا، چەند هێرشێكیان كردووەتە سەر كوەیت و بەحرەین.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 28ـی حوزەیرانی 2026، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند “هەشت شوێن و ژێرخانی گرنگی سوپای ئەمریكامان لە بنكەی (عەلی سالم لە كوەیت و هێزی دەریایی پێنجەم) لە بەندەری سەلمان لە بەحرەین كردووەتە ئامانج و بە تەواوی لە ناوبراون.”
سوپای پاسداران هۆشداریش دەدات لە هەر هێرشێكی نوێ ئەگەر بكرێتە سەر وڵاتەكەیان، بە توندی وەڵام دەدرێتەوە .
































































