مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەلسومەریە نیووزی عێراقى لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕاگەیاند “بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، هێزە ئەمنییەكان ناوچەی سەوزیان لە ناوەڕاستی بەغدا داخست و ڕێگرییان لە هاتنە ژوورەوە و دەرچوونی هەموو كەسێك كردووە، تەنانەت ئەوانەش كە نیشانەی ڕێگەپێدراویان هەبووە.”
بە گوێڕەی هەواڵەكەی ئەلسومەریە نیووز هێزە ئەمنییەكان هەڵمەتێكی دەستگیركردنی چەندین كەسایەتی سیاسیی و بازرگانی دەستپێكردووە بە تایبەت ئەوانەی كە لە كابینەی حكومەتەكەی سوودانی ئەرك دار بوونە .
هاوكات میدیا عێراقییەكان باسیان لەوە كردووە چەندین تانك و ئۆتۆمبێلی سەربازیی بە جۆرەها چەكی قورس بەشدارییان لەو هەڵمەتە كردووە و چەندین بەرپرسی باڵا و كەسایەتی سیاسیی و بازرگان دەستگیركراون .

































































