مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاژانسی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەكانی بەریتانیا (UKMTO) لە ڕاگەیاندراوێكی دا ئاشكرای دەكات كە كەشتییەكی نەوتهەڵگریان بە تەنێكی نەناسراو لەنێو تەنگەی هورمز كراوەتە ئامانج.
لە ڕاگەیێندراوەكەی (UKMTO) هاتووە “كاپتنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكە ڕایگەیاندووە كە كەشتییەكەیان پێكراوە و بەو هۆیەشەوە بەشی فەرماندەیی كەشتییەكە زیانی بەركەوتووە.”
(UKMTO) ئاماژەی بەوەشكردووە كە تیمی كەشتییەكە سەلامەتن و دەشڵێت كە سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە ڕووداوەكە .

































































