زاری كرمانجی-دیانا
خاوەن دوكانێكی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا سەربە قەزای ناوەندی سۆران، بۆ زاری كرمانجی ئاشكرای دەكات: “ئەگەرچی لە دوو سێ هەفتەی ڕابردوو نرخی مریشكی زیندوو بەشێوەیەكی بەرچاوو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، بەڵام لە ئێستادا نرخەكەی ڕووی لە دابەزینە.
عەبدی شێروانی خاوەن دوكانی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا، سنووری قەزای ناوەندی سۆران گووتیشی : ” ئەمڕۆ یەكشەممە 27-6- 2026 نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بۆ خوار 2 هەزار و 500 دینار دابەزیووە، پێشبینی دەكەین نرخەكەی زیاتر ڕوو لە دابەزین بكات.
ئەو مریشك فرۆشە ئاشكراشی كرد : “بەراورد بە دوو سێ هەفتەی ڕابردوو نرخی هەر كیلۆیەك مریشكی زیندوو نزیكەی 800 دینار دابەزیووە.

































































