ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 2 کتێبی ڕێبەڕی گەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی چاپ و بڵاوکردەوە، کە پێکدێت لە ناساندنی کلتوور، شوێنە گەشتیاری و هەڵکەوتە جوگرافییەکەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و هەر 6 قەزاکەی.
کتێبەکە ناساندنێکە بۆ ئیدارەی سۆران، لە سپیلک و دەروازەی سۆرانەوە تا شوێنە گەشتیارییەکانی هەر 6 قەزای ئیدارەی سۆران خراوەتە ڕوو. کتێبەکە بە وێنە و نووسین، ناوچە سەرنجڕاکێشەکانی گەشتیاری وەک چیای کۆڕەک، مەیدانۆک، گەلی زۆرەگڤان، گەلی عەلی بەگ، بێخاڵ، گۆمی فێلاو، کانی بەست، هەوارگەی شنگلبانە و ڕیشە و دەیان شوێنی تری سەرسورهێنەری ناوچەکە نیشان دەدات.
هاوکات، بەشێکی تری ڕێبەرەکە پێکدێت لە نیشاندانی وێنەی چالاکییە گەشتیارییەکانی وەک فێستیڤاڵی پۆشاکی کوردی، فێستیڤاڵی زستانە، فێستیڤاڵی بەروبومی خۆماڵی، فێستیڤاڵی فۆلکلۆری و کاری دەستی، خواردنە کوردەوارییەکان، ئامرازە کۆنەکانی کشتوکاڵ و گەشتی بەهارە و هتد…
نیشاندانی دیوی پێکەوەژیانی ئیدارەی سۆرانیش، بەشێکی تری ڕێبەرە گەشتیارییەکەیە. لە کتێبەکە، کلتور و پەرستگای شوێنکەوتە شوێنکەوتووە ئاینییە جیاوازەکانی ئیدارەی سۆران وەک مزگەوت و کلێسا خراوەتەڕوو.
لە کۆتاییدا، ڕێبەرەکە ناو و درێژی چیاکانی ئیدارەی سۆران وەک (هەڵگورد، کۆڕەک، هەندرێن، حەسەنبەگ، برادۆست و هتد…) بە وێنە و نووسین دەناسێنێت.
































































