مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا ئاشكرای دەكات كە مۆڵەتی فرۆشتنی نەوتی بۆ تاران دەركردووە و ڕایدەگەیەنێت “بە پشتبەستن بە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان ئەمەریكا و ئێران، مۆڵەتی دوو مانگ بۆ فرۆشتنی نەوت بۆ تاران دەركردووە.”
ئیدارەی ترەمپ ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوون بۆ فرۆشتن و هەناردەكردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەكانی ئێران.
مۆڵەتەكە هاوردەكردنی نەوتی ئێرانیش بۆ ئەمەریكا دەگرێتەوە. تەنیا كۆریای باكوور و كوبا سوود لەم مۆڵەتە وەرناگرن.
































































