مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
فەرماندەی فەیلەقی قودس لە پەیامێكی دا هەڕەشە لە سوپای ئیسرائیل دەكات و دەڵێت “بە شەق دەرتان دەكەین”.
ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران پەیامێكی بە زمانەكانی فارسی و عەرەبی، عیبری و ئینگلیزی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی “ئەگەر ئیسرائیلی داگیركەر بە پێیەكانی خۆیان لە باشووری لوبنان نەكشێنەوە، ئەوە بە شەق دەریان دەكەین و بە سەرشۆڕی و تێكشكان دەبێت بكشێنەوە.”
هەڕەشەكانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە كاتێكدایە كە سوپای ئیسرائیل سەرەڕای ئاگربەست بەردەوامی بە هێرشەكانی بۆ سەر باشووری لوبنان و بنكە و بارەگاكانی حیزبوڵڵا داوە .

































































