بانكێكی بەشدار له (هەژماری من)، هاوبەشانی ئاگادار دەكاتەوە و جەخت دەكاتەوە: “هەرگیز زانیاریی کەسی، ژمارەی کارتی نیشتمانی، ژمارەی کارتی بانکی و وشەی نهێنی بە کەس مەدەن.”
بانکی جیهان ئاگادارییەکی بۆ هاوبەشانی بڵاو كردەوە و رایگەیاند: “چەند پەیجێکی ساختە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە ناوی ئێمەوە بانگەشەی بەخشینی (دیاری و کاتژمێری زیرەك) دەکەن، ئەم كارەیان بۆ دزینی زانیارییەکانتانە، تکایە هۆشیار بن.”
ئاماژەی بەوەش داوە: “بانکی جیهان هیچ دیارییەکی ئاوا دابەش ناکات و کلیک لە هیچ لینکێکی نەناسراو مەکەن.”
جەختی كردووەتەوە: “هەرگیز زانیاریی کەسی، ژمارەی کارتی نیشتمانی، ژمارەی کارتی بانکی و وشەی نهێنی بە کەس مەدەن.”
تیمی (هەژماری من) ئاگادارییەكی بۆ مووچەخۆران و بەكارهێنەرانی كارتی بانكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە: “ئەگەر هەستت کرد چالاکییەکی گوماناوی لەسەر هەژمارە بانکییەکەت هەیە، بۆ نموونە، پارەدانێک کە خۆت نەتكردووە، ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە بانکەکەتەوە بكە.”
































































