گرووپی کاری دارایی نێودەوڵەتی (FATF)، ئەمڕۆ هەینی، 19ی حوزەیرانی 2026، بە فەرمی هەر یەکە لە عێراق و بۆسنەی خستە لیستی “خۆڵەمێشی” ئەو وڵاتانەی کە پێویستیان بە چاودێری توند هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و ڕێگریکردن لە دابینکردنی دارایی بۆ تیرۆر.
ئەلیسا دی ئاندا مادرازۆ، سەرۆکی گرووپەکە، ڕایگەیاند کە پێویستە ئەم وڵاتانە ڕێکارەکانی بەرگریی سیستمی داراییان بەهێزتر بکەن بۆ ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی لەلایەن تاوانباران و تیرۆریستانەوە، هاوکات چاودێرییەکی کارا بخەنە سەر کەرتی بانکییان.
ڕێکخراوی FATF قەوارەیەکی نێودەوڵەتییە و بە مەبەستی پاراستنی سیستمی دارایی، چاودێریی زیاتر لە 200 وڵات و ناوچەی جیهان دەکات.

































































