ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤانس دەڵێت، ڕەنگە دۆناڵد ترەمپ پێش ڕۆژی هەینی ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران بڵاوبکاتەوە، دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکە پێشتر واژۆ کراوە.
ماڵپەڕی جیهانی : BBC روونی کردۆتەوە ڤانس یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێرانی بە “نزیکەی لاپەڕە و نیوێک” و بەڵگەنامەیەکی “زۆر گشتی” وەسف کردووە.
هەروەها بەرپرسانی باڵای ئەمریکا دەستیان کردووە بە پێدانی هەندێک وردەکاری سەبارەت بە گرێبەستەکە، کورتەیەکیان ڕاگەیاندووە کە گەرووی هورمز لە ڕۆژی هەینیدا دەکرێتەوە – هەمان ڕۆژ کە ڕێککەوتنەکە بە فەرمی لە جنێڤ واژۆ دەکرێت.
سەید عەباس ئاراغچی وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە کە خولی نوێی دانوستانەکان سەبارەت بە گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا لە هەمان ڕۆژ لە سویسرا دەستپێدەکات.
































































