زاری کرمانجی
ئەمڕۆ سێشەممە، بەبۆنەی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە .
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند:” هاتنەوەی يه‌كى موحه‌ڕره‌م و سەری ساڵی نوێی کۆچيی (١٤٤٨)، به گه‌رمى له ته‌واوى خوشک و برایانی موسڵمان لە کوردستان، عێراق و جیهان به‌گشتى پيرۆز دەکەم. هيوادارم بۆ هه‌مووان ساڵى كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن بێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشداوە، له خواى مه‌زن داواكارم ئەم یادە پیرۆزە ببێته مایەی بەدیهاتنی ئاشتی، تەبایی، ئاسووده‌يى و سەقامگیریی بەردەوام بۆ ناوچه‌كه‌مان و ته‌واوى مرۆڤایەتی و کۆتایی بە هەموو ناخۆشییەک بێت.
































































