ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
یانەی ڕیال مەدرید مارک کوکورێلا بەرگریکاری یانەی چێڵسی بە بڕی ٥١.٨ ملیۆن پاوەند گرێبەستی لەگەڵ کرد
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : SKYSPORTS ئەم گواستنەوەیە زەربەیەک لە خابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری داهاتووی دا کە لە ئێستاوە یاریزانی بە ئەزموونی کەمی هەیە، کوکورێلا لە پێشینەی کارەکانی جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری نوێی یانەی ڕیال مەدرید بوو ئەوان لە بەرامبەر ڕکابەرییەکانی بەرشەلۆنە و مان سیتی شەڕیان دەکرد.
نرخی زیادکردنەکە بۆ مارک کۆکۆرێلا 47.5 ملیۆن پاوەندە لەگەڵ 4.3 ملیۆن پاوەند وەک زیادە، وە کۆی گشتی بۆ 51.8 ملیۆن پاوەند بەرز بوو.
یانەی چێڵسی چوار ساڵ لەمەوبەر کوکورێلای لە یانەی برایتۆنەوە بە ٦٣ ملیۆن پاوەند گرێبەستی لەگەڵ کرد. یاریزانە تەمەن 27 ساڵەکە 163 یاری لەگەڵ یانەکەی ئەنجامدا و نازناوی خولی کۆنفرانس و جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێنا.
































































