زاری كرمانجی-ڕواندز:
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی بەڕێز هەڵگورد شێخ نجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، حەکیم تێلی جێگری سەرپەرشتیار و قایمقامی قەزای رواندز و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی، مەراسیمی یاری کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی سەرزەوی لە قەزای رواندز _ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو.
شه‌هید سه‌باح، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری خوله‌كه گووتی”پاڵەوانێتییەکە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێکخرابوو، لەژێر سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی لاوانی سۆران و بە هاوکاری ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕواندز ئەنجام درا.
گووتیشی، لە پاڵەوانێتییەکە هه‌ردوو یاریزان (ئه‌حمه‌د شێروان ) و (سه‌رمه‌د دلشاد ) وه‌ك باشترین و دیارترین یاریزانەکانی عێراق توانیان پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م بەدەستبهێنن و بگەنە یاری کۆتایی.
دوای ته‌واو بوونی یارییه‌كه، له‌لایه‌ن میوانانی به‌شداربوو خەڵات بەسەر سه‌ركه‌وتووانی خولەکە دابەشکران.
له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه 41 یاریزانی شاره‌كانی كوردستان و عێراق به‌شدارییان تێدا كردبوو.






































































