زاری كرمانجی :
وڵاتانی گرووپی E4 كە پێكهاتوون له ( شانشینی یەكگرتوو (بەریتانیا)، ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا) ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ هەڵگرتنی بەشێك لەو سزایانەی بەسەر ئێراندا سەپێنراون، وەك وەڵامێك بۆ ئەو هەنگاوانەی تاران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ناوێتی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز، وڵاتانی ڕۆژئاوا پلانێكی پلەبەندییان داڕشتووە تێیدا هەڵگرتنی سزاكان بەستراوەتەوە بە هەنگاوە كردەیییەكانی ئێران. سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن، پرۆسەكە دوای واژۆكردنی یاداشتی لێكگەیشتن لە نێوان لایەنەكان دەست پێ دەكات و هەر پێشكەوتنێك لە دۆسیە ئەتۆمییەكەدا، ئازادكردنی بەشێك لە دارایییە بلۆككراوەكانی ئێرانی بەدوادا دێت.

































































