زاری كرمانجی-سۆران
دوای دوو ڕۆژی دیكە قەدەغەی ڕاوكردنی هەڵدەگیرێت، گووتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئیدارەی سۆران، ڕێنمایی و ئەو كەل و پەلانەی ڕێگەپێدراون بۆ ڕاوكردنی ماسی دەخاتەڕوو.
عەقید ئەمیر خۆشەوی عیسا، گووتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: “ڕۆژی 15ی6ی2026 یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنەوەی ڕاوەماسییە، بەڵام هەندێ كەل و پەڵ بۆ ڕاوكردنیان قەدەغەكراو نایاسایین، لەوانە (بەكارهێنانی مۆلیدەی كارەبا، بەكار هێنانی تۆڕی بچووك، بەكارهێنانی دەرمان، تەقەمەنی) هەروەها بەكارهێنانی هەموو جۆرە تۆڕێك لە پۆندی كاولۆكان قەدەغەكراوە”.
گووتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئیدارەی سۆران، ئاشكراشی دەكات: ” تەنها بەكار هێنانی قولاب و تۆڕی فرەوان ڕێگەپێدراوە بۆ ڕاوكردنی ماسی هەركەس سەرپێچی بكات، ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە، هەروەها هەر دوكاندارو فرۆشیارێك تۆڕی ماسی بچووك بفرۆشێت لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت.
































































