زاری كرمانجی
ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی ڕایگهیاند، سبەی دووشەممە، لە ئەنجامی گەیشتنی بارستەهەوایهكی فێنکی دەریای ناوەڕاست بە ناوچەکانمان، پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 3 تا 4 پلە نزم دەبنەوە و ئاسمانیش زیاتر ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی پەڵەهەور و بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ئەوپەڕی باکووری هەرێمی كوردستان.
ئاشكراشی دەكات ” خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت 10-20 کم/ک، ئاراستەی با رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوا دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی دووشەممە:
سلێمانی 32 پلە, هەولێر 34 پلە، دهۆک 33 پلە, هەڵەبجە 33 پلە، کەرکووک 36 پلە، گەرمیان 37 پلە، راپەڕین 33 پلە، سۆران 31 پلە و زاخۆ 33 پلە دهبێت.
































































