زاری کرمانجی-سۆران
جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین، لە پەیامێكی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییان ڕایدەگەنیت:” مینەکان چاوەڕێی هەڵەیەک دەکەن. لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو شوێنانەی جەنگیان تێدا کراوە، بۆئەوەی بتەقنەوە کەواتە بەبێ ڕێنمایی هەنگاو مەنێن بۆ ناوچەمەترسیدارەکان و شوێنی کێڵگەمینەکان.
داواكاریشە لە هاووڵاتییان، کاتی بینینی مین یان پارچە تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی، بە هیچ شێوەیەك لێی نزیكنەبنەوەو دەستی لێنەدەن، پەیوەندی بە ژمارەی خۆڕایی ١٨٢ی دەزگای مینەوە بکەن.
































































