شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، لێدوانێکی گرنگدا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و تاران ئاماژەی بە نزیکبوونەوەی کۆتایی هێنان بە ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند کە لە ئێستادا لایەنەکان لە هەموو کات زیاتر لە واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی نزیک بوونەتەوە.
گوتیشی پرۆسەی فەرمی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بە شێوازی ئەلیکترۆنی بەڕێوەدەچێت و بڕیارە لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا جێبەجێ بکرێت.
ئاشکراشیکرد، دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنامەکە، لە هەفتەی داهاتووەوە کۆبوونەوە و گفتوگۆ هونەرییەکانی پەیوەست بە دوای ڕێککەوتنەکە لە نێوان هەردوو وڵاتدا دەست پێدەکەن.

































































