شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
دامەزراوەی نیشتمانی بۆ باشی تەندروستی و چاودێری (NICE) ڕێنمایی كۆتایی بڵاوكردەوە كە دەرمانێكی نوێ بەناوی Elahere (mirotuximab surovatensin) پەسەندكراوە بۆ بەكارهێنان لە بەریتانیا. یەكەم چارەسەری نوێیە بۆ هەندێك لە تووشبووانی شێرپەنجەی هێلكەدان لە ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵدا و بۆ ئەو كەسانە بەكاردێت كە شێرپەنجەكەیان بەرگری لە چارەسەری كیمیایی ستانداردی پلاتینیۆم كردووە.
لێكۆڵینەوەكان دەریدەخەن ئەم دەرمانە ئامانجدارە دەتوانێت پێشكەوتنی نەخۆشییەكە خاو بكاتەوە و تەمەنی نەخۆشەكان درێژ بكاتەوە لەڕێگەی ناسینەوەی ڕاستەوخۆی خانە شێرپەنجەییەكان و گەیاندنی دەرمانەكە بۆیان. لە توێژینەوەكاندا، ئەو نەخۆشانەی كە ئیلاهێریان وەرگرتووە، بە تێكڕا بۆ ماوەی نزیكەی ١٧ مانگ دوای چارەسەركردن لە ژیاندا ماون، بە بەراورد لەگەڵ نزیكەی ١٣ مانگ بۆ ئەو نەخۆشانەی كە چارەسەری كیمیایی دیكەیان وەرگرتووە. هەروەها كاریگەری لاوەكی كەمتری هەیە لە چاو چارەسەری كیمیایی تەقلیدی، هیوایەكی نوێ بۆ ئەو كەسانە دەڕەخسێنێت كە شێرپەنجەی هێلكەدانیان پێشكەوتووە.

































































