زاری كرمانجی :
بەیانی ئەمڕۆ شەممە13ـی 6ـی 2026، بارهەڵگرێك بە سێ سەرنشینەوە كەوتە ناو رووباری باڵەكایەتی لە نزیك گوندی رەزان دوای هەوڵێكی زۆری تیمەكانی بەرگری شارستانی و خەڵكی ناوچەكە توانرا هەر سێ سەرنشینەكە دەربهێندرێن و دوویان گواسترانەوە نەخۆشخانەی ئاشتی بۆ چارەسەری سەرەتای و ئەوەی دیكەشیان بۆ نەخۆشخانەی چۆمان.
هاوكات سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی چۆمان رایگەیاند “ئەو كەسەی لە رووداوەكە گیانی لە دەستداوە ناوی سەمیع بایز سرێشمەییە، ماوەیەك بەر لە ئێستا تەرمەكەی بۆ پزیشكی دادی سۆران رەوانە كرا.”
































































